ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌مڕۆ چوارشەممە هۆشداریدا لەوەی کە سیستەمی بازرگانیی جیهانی مەترسی دەرچوونی لێ ده‌كرێت لەسه‌ر ڕێڕەوی خۆی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە قەرزەکان و بەرزبوونەوەی باجەکان و نائەمنی دارایی بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو زؤر زيادى كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس لە میانی کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاندووه: قەرزی جیهانی زۆر زیادی کردووە، هەژاری و برسێتی هێشتا لەگەڵمانە، داهاتوو رۆشن نییه و یاسا به‌ركاره‌كان شكستییان هێناوه له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی دارایی جیهانی.
گۆتێرێس راشیگه‌یاندووه: باجی زۆری دارایی جیهانی سەلامەتی گونجاو بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتو دابین ناکات، ده‌بێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌دوای رێگه چاره‌ی تردا بگه‌ڕێین، به‌جۆرێك هێزی دارایی جیهانی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موواندا رێكبخرێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.