وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن کە کراونەتە بنکەی دەنگدان، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ دەکرێنە پشوو. ڕۆژی چوارشەممە 12-11-2025، دەوام لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیدا دەست پێ دەکاتەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی وەزاریی دەرکرد سەبارەت بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
بەگوێرەی فەرمانەکە، کە ئەمڕۆ 22ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەرچووە، بڕیاردراوە بە:
1. ئەو ناوەندە خوێندنانەی کە کراونەتە بنکەی هەڵبژاردن، لە ڕۆژی پێنجشەممە 6-11-2025ـەوە تاکو 11-11-2025 دەبنە پشووی فەرمی، چونکە ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکرێن.
2. ڕۆژی چوارشەممە 12-11-2025، دەوام لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیدا دەست پێ دەکاتەوە.
3. ئەو قوتابخانانەی کراونەتە بنکەی هەڵبژاردن، دوای هەڵبژاردن و لە ڕۆژی چوارشەممە 12-11-2025، دەتوانن وانەی یەکەم نەخوێنن پێویستە ئامادەسازیی پێویست بکەن بۆ وانەی دووەم بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام و خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە کردوووە، کۆمسیۆن ئاگادارکراوەتەوە قوتابخانەکان وەک ئەوەی وەریانگرتووە ڕادەست بکەنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.