جه‌ی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا لە غەززە دەتوانێت رێگا بۆ هاوپەیمانیی فراوانتر بۆ ئیسرائیل خۆش بکات لە داهاتوودا له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌ی دی ڤانس لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بە زنجیرەك رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی کرد کە لە ساڵی 2020دا ئەنجامدران له نموونه‌ی وڵاتانی كوێت و به‌حره‌ین.
جه‌ی دی ڤانس زیاتر گووتی: باوەڕم وایە رێککەوتنی غەززە بەشێکی چارەنووسسازە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی ئەبراهام.
ئاماژه ی به وه شدا، ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌رگا به رووی ئیسرائیل و ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه كه هاوبه‌شی ئابووری و بازرگانی و سیاسیی گرنگ دروست بكه‌ن له داهاتوودا كه ببێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا.
جێی باسه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئیسرائیل بكات و له نزیكه‌وه چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ببینێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.