Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:36

هاووڵاتییەكی كورد لە لیبیا گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی عێراق لە لیبیا ئەمڕۆ سێشەممە گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی كوردی لە یەكێك لە گرتووخانەكانی وڵاتی لیبیا راگەیاند.

ئەحمەد سەحاف باڵیۆزی عێراق لە لیبیا رایگەیاند: لایەنە پەیوەندارەكان لە لیبیا ئاگاداریان كردینەوە لە گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی عێراقی لە یەكێك لە ناوەندەكانی راگرتن لە وڵاتی لیبیا.

راشیگەیاند: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هۆگر ئاسۆ خدر)ـە و بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ لە ناوەندی راگرتنەكە گیانی لەدەستداوە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس پێشتر رایگەیاندبوو كە رێكارەكانی گەڕانەوەی 41 پەنابەری عێراقی تەواو كردووە كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە نێو خاكی لیبیاوە.

باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەشدابوو كە بە هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پلیتی فڕۆكەی بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە دابینكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.