Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:16

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا سوپاساڵاری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک پلەداری باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا بە تایبەت هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی هەردوولا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی عێراق بە گشتی و ناوچە سنوورییەکان بە تایبەتی.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی دوولایەنە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و بارودۆخی ئەمنی سووریا و سنوورەکانی لەگەڵ عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا باس لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش کرا کە هێشتا مەترسیی گەورەن بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، لەم پێناوەدا پێویستی بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ سوپای عێراق و پێشمەرگە و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بە گرنگ زانرا.

کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانان لە ئەیلوولی ساڵی داهاتوو و مەترسی و ئەگەرەکانی بارودۆخی دوای ئەو قۆناغە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.