Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی ژاپۆن بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم وڵاتەدا ژنێکی وەک سەرۆکوەزیران هەڵبژارد.

ئەمرۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، پەرلەمانی ژاپۆن بە 237 دەنگ لە 465 دەنگی ئەندامانی، سانای تاکائیچی تەمەن 64 ساڵەی وەک یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئافرەت لە مێژووی ئەم وڵاتەدا هەڵبژارد.

تاکائیچی لە لایەنگرانی شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کۆچکردووی ئەم وڵاتەیە و وەک لایەنگری مارگارێت تاچێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کۆچکردووی بریتانیاش دێتە ئەژمار.

حزبی لیبرال دیموکرات بە ڕێبەریی سانای تاکائیچی، دوای ئەوەی لەگەڵ حیزبی ڕاستەڕەوی "نوێخوازیی ژاپۆن" لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ڕێک کەوتن، توانی دەنگی پەرپەلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران مسۆگەر بکات.

بەم حاڵەش هاوپەیمانیی ئەم دوو حزبە لە هیچکام لە دوو ئەنجومەنەکەی پەرلەمانی ژاپۆندا زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەستەوە نییە و هەر بۆیەش بۆ پێکهێنانی کابینە و سەقامگیریی حکوومەت و کۆنترۆڵی کۆمیتەکانی پەرلەمان، دەبێ پشتیوانیی ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی پەرلەمان بە دەست بێنن.

سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن هەڵوێستی توندی لە بەرامبەر چین و کۆریای باکووردا هەیە و خوازیاری پەیوەندیی زیاتری وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکایە و بە گشتی ڕەخنە لە سیاسەتی ئاشتیخوازانەی کابینەکانی پێشووی حکوومەتی ژاپۆن دەگرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.