سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی تورکیا ئاماژەی بە سەرکەوتنی پڕۆژەکانی ڕووناکی، پاراستنی ژینگە، پشتێنەی سەوزایی و دابینکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریی ئاو کرد و بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم پرۆژانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.
ئهمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
باڵيۆزى توركيا ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە سەرۆکی حکومەت کرد و بەتایبەتیش ئاماژەی بە پڕۆژەی ڕووناکی و پڕۆژەکانی پاراستنی ژینگە و پشتێنەی سەوزایی و دابینکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریی ئاو کرد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ببێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.