Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:14

هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 120 ملیار دیناریان بە شێوەی کاش ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵییان لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئابی ساڵی 2025، ڕادەستی بەغدا کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بڕی پارەکە 120 ملیار دینارە و بە شێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.