شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆک ئەرکانی سوپا، گەیشتە هەولێری پایتەخت. بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ کۆببنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەخت.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی سەربازی و ئیدارییەوە، پێشوازی لە شاندەکە کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی پارێزگای هەولێر، بڕیارە شاندەکە لە ماوەی سەردانەکەیاندا، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.