Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:22

ساڵانە 130 هەزار هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەست دەدەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی چاککردنی خۆراکی کۆمەڵگا لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند ساڵانە 420 هەزار گیانلەدەستدان لە ئێران تۆمار دەکرێت کە 130 هەزار کەسیان بە هۆی بەدخۆراکییەوەیە.

ئەحمەد ئیسماعیل زادە ئاشکرای کرد نیوەی هاووڵاتییانی ئێران بە گوێرەی پێویست خۆراکە سەرەکییەکان ناخۆن و بە تایبەت خواردنی شیرەمەنی و گۆشت زۆر کەمتر لە رادەی پێویستە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدا کە ستانداردی خواردنی گۆشت بۆ هەر هاووڵاتییەک 90 گڕام لە ڕۆژێکدایە، هاووڵاتییانی ئێران تەنیا 50 گڕام گۆشت دەخۆن.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا دابەزینی بەهای دراوی ئێران و دۆخی خراپی ئابووریی ئەم وڵاتە کە دەرئەنجامی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانە، بووەتە هۆی پەرەسەندنی گرانی و هەژاری و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئێران ناتوانن گۆشت و شیرەمەنییەکان بکڕن و هەر بۆیەش وازیان لە خواردنی ئەم خۆراکانە هێناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.