ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی گەرمی خۆی بۆ دیاریکردنی مارک سڤایا وەک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆماری عێراق دەربڕی.
لەمبارەیەوە، نێچیرڤان بازانی ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارە، گرنگی ستراتیژی عێراق و هەرێمی کوردستان دەسەلمێنێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە."
مارک سڤایا، کە وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ دیاریکراوە لە عێراق، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا و هەولێر، هەروەها کار بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان.
تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە گەرمی پێشوازی لە دانانی مارک سڤایا وەک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆماری عێراق دەکەین. ئەم بڕیارە گرنگی ستراتیژی عێراق و هەرێمی کوردستان دەسەلمێنێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.