دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە وادەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ چین ئاشكرا كرد.
دۆنالد ترەمپ لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند: رەنگە لە سەرەتای ساڵی 2026 سەردانی وڵاتی چین بكەم.
راشیگەیاند: چینییەكان داوایان لێ كردووم سەردانی وڵاتەكەیان بكەم، پێموایە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو كارە دەكەم.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە بڕوای وایە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و پەكین باش و ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای چینی بە رێژەی 100% زیاد بكات و بڕیارەكەش لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەك وەڵامێك بۆ ئەم بڕیارەی ترەمپ، چین بڕیاری داوە پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای ئەمریكی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بكاتەوە، ئەمە وای كردووە پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەكانی نێوان واشنتن و پەكین ئاڵۆزتر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.