هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی گوڵمکەوە، ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ خزمێکی نزیکی خۆی لەسەر کێشەی زەوی و زار کوشت.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەم، ئیبراهیم ڕەفعەت، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە چەمچەماڵ رایگەیاند هاووڵاتییەک بە ناوی هەڵۆ نیزام، لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ بە هۆی کێشەی زەوی و زارەوە خزمێکی خۆی کوشت. کوژراوەکە ناوی غازی نازم عەبدولکەریمە و فەرمانبەری تەندروستیی چەمچەماڵە. بکوژ و کوژراوەکە هەردوو خەڵکی گوندی گوڵمکەوەن و خزمی نزیکی یەکترن.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە بڵاو کردنەوەی پرسەنامەیەک، کوژرانی غازی نازم عەبدولکەریمی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە ناوبراو لێپرسراوی کارگێڕیی سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی ددانی بێکەس بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.