Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 17:25

ئاگادارییەك بۆ ئەو خێزانانەی پسوولەی خۆراكەكانیان بلۆك كرابوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەك بۆ هەموو ئەو خێزانانە بڵاو دەكاتەوە كە پسوولەی خۆراكەكانیان بلۆك كرابوو، داویان لێ دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە ئەوانەی کە پسوولەی خۆراکیان بلۆک کرابوو و هەروەها مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کرد بوو، پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن.

دەشڵێت: ئەو خێزانانە ڕاستەوخۆ لە رێگەی تۆڕی پەیوەندیی واتسئاپ نامەیان بۆ دێت ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە خۆیان ئەپدەیت بکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.

لە ماوەی رابردوودا زۆرێك لە خێزان و هاووڵاتییان لە كاتی تۆماركردنی مامەڵەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، مامەڵەكانیان بلۆك كرابوو و ناویان نەگەڕابووەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.