Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:04

ئێران كەسێك بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دەدات

کوردستان TV
100%

دادگای شاری قومی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ كەسێك راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا كە ئەو كەسە كاری سیخوڕی بۆ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی كردووە.

سەرۆكی دادگای شاری قوم ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شەوی رابردوو سزای لەسێدارەدانمان بەسەر سیخوڕێكی ئیسرائیلی جێبەجێ كرد.

راشیگەیاند: ئەم كەسە پێشتر كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەفسەرانی دەزگای مۆساد كردووە و لە ماوەی رابردووشدا هاوكاری كردوون و لە رێگەی ئامێرە تایبەتەكانەوە چەندین زانیاری وردی هەواڵگری لەناوخۆی ئێرانەوە بۆ ناردوون.

سەرۆكی دادگای شاری قوم ئاماژەی بەوەش دا كە كەسەكە لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئێران ئاشكرا كراوە و لە دادگاش سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.