Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 05:44

وەزارەتی ناوخۆ: ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریان خواردووە دەگەڕێندرێنەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە خانەوادەی ئەو گەنجانەی کە لە لیبیا گیریان خواردووە و ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، تیمێکی تایبەت ڕاسپێردراوە بۆ گەڕاندنەوەیان و لە ماوەی هەفتەیەکدا دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ خانەوادەی ئەو هاونیشتمانییانە بڵاو کردەوە کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادە بەڕێزەکانیان دڵنیادەکەینەوە کە هەر لە سەرەتای بارودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان".

وەزارەتی ناوخۆ دڵنیایی دەدات کە لە ماوەی هەفتەیەکدا، ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە "نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی ئەو هاونیشتمانییانە و هەواڵی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاو نەکەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.