Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 03:11

سۆران، مین و پاشماوەی جەنگ لە چیای گۆرەز گواسترانەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند، لە سنووری ماستەرپلانی پڕۆژەی گەشتیاریی سۆران 126 مین و 3 پاشماوەی جەنگیان دۆزیوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین بڵاوی کردەوە: تیمەکانی مینلابەر لە چیای گۆرەز، نزیک گوندی مەجیداوە و ناحیەی دیانە، 126 مین و 3 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان لەناوبرد. ئەم ناوچانە دەکەونە سنووری ماستەرپلانی پڕۆژەی گەشتیاری سۆران و پاککردنەوەیان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان.

ئەم کارە لە کێڵگە مینەکانی "چیای گۆرەز A، گۆرەز B، و گۆرەز D" ئەنجامدرا. دوای دۆزینەوەیان، تیمی تایبەت بە لەناوبردنی تەقەمەنی گەیشتنە شوێنەکە و مین و پاشماوە تەقەمەنییەکان گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.