Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 00:25

دۆناڵد ترەمپ: شەڕی غەززە كۆتایی هات و رێككەوتنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی كۆتاییهێنانی شەڕی غەززەی راگەیاند و جەختی كردەوە كە ئەو رێككەوتننامەیەی ئەمڕۆ بۆ هێنانەدی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەرم ئەلشێخ واژۆ كرا مێژوویی بوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە گوتەیەكدا لە دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لووتكەی شەرم ئەلشێخ سەبارەت بە غەززە رایگەیاند: ئەو رێككەوتنەی ئەمڕۆ واژۆی لەسەر كرا مێژوویی بوو، هەموومان بەیەكەوە كارێكمان كرد كە پێشتر بە مەحاڵ دادەنرا كە هێنانەكایەی ئاشتی بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ترەمپ راشیگەیاند: شەڕ لە غەززە كۆتایی هات و گەیشتنی هاوكارییەكان دەستیان پێ كرد، بەڵام دان بەوەش دادەنێین كە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە كارێكی زەحمەت و ئاڵۆزە.

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها سوپاسی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد كە هاوكار بوون بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئاشتی، بەتایبەت میری وڵاتی قەتەڕ.  

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی لووتكەی شەرم ئەلشێخ لە وڵاتی میسڕ بەرێوەچوو بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك و سەركردەی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، لەنێویاندا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری كۆبوونەوەكە بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.