سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشوازیی لە بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کۆ بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا( CIA ) کرد.
لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.