وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا بۆ زستانی ئەمساڵ 2025-2026، دەستی پێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان بۆ هەر خێزانێک بە بڕی ( 200) لیتر، بۆ زستانی ئەم ساڵ (2025 -2026)، ڕادەگەیەنین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ ڕێکەوتی 13\10\ 2025 وەکو هەنگاوی یەکەم، دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕێن و گەرمیان و زاخۆ دەست پێ دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.