پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند پڕۆژەی ئاوی گردەچاڵ – کۆڕێ لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر، دەستی پێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەم، پاریزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی بە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە سەر بودجەی پارێزگا، دەست كرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گردەچال - کۆڕێ لەلایەن تیمەكانی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر.
بە پێی ڕاگەیندراوەکەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە:
- دابینکردن و بەستنی بۆڕیی پۆلی ئەسیلین بە تیرەی ( 75، 90، 110) ملم بە درێژایی 1260 مەتر.
- دروستكردنی حەوزی کۆنکرێتی بە قەبارەی (10x10x20) مەتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.