ئەمڕۆ یەكشەممە لە رووداوێكی تەقەكردندا لە یانەیەكی خواردنەوەی مەی لە ویلایەتی كارۆلینا لە ئەمریكا، 20 كەس بوونە قوربانی.
پۆلیسی ویلایەتی كارۆلینا چیرۆكی رووداوەكەی بەمشێوەیە بڵاوی كردۆتەوە، كەسێكی چەكدار هاتۆتە نێو یانەیەكی قەرەباڵغی خواردنەوەی مەی و بەشێوەی هەڕەمەكی تەقەی لە خەڵك كردووە.
لە ئەنجامی رووداوەكە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 16 كەسی دیكەش بە گولـلە بریندار بوون.
دوای رووداوەكە تەقەكەرەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە و پۆلیسیش خەریكی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تەقەكەرەكە.
ماوەیەكە رووداوی تەقەكردن لە ئەمریكا بەشێوەیەكی گشتی زیادیان كردووە و بوونەتە جێگەی دڵەڕاوكێ، بەشێك لە خەڵكی داوا دەكەن پێداچوونەوە بە یاسای هەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.