بنیامین نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌م، بڵاویکردەوە رایگه‌یاند: ئیسرائیل ئامادەیە بۆ پێشوازیی دەستبەجێی سەرجەم بارمتەکانمان له له رۆژی دووشه‌ممه‌وه، به‌پێی كات و شوێن و میكانیزمه‌كان كه ئاماده‌كراون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەموو ئەو بارمتانەی کە لە غەززە دەستبەسەرکراون لای حه‌ماس له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌وه.
نه‌تانیاهۆ ئه‌وه‌شی گووت: هه‌ر لە رۆژی دووشەممەدا لیستێك له ناوی زیندانییە فەلەستینییەکان بەپێی رێککەوتنی ئاگربەست ئاماده‌كراون بۆ ئازاد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.