Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 22:11

هاتوچۆی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر سنووردار کرا

کوردستان TV
100%

بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە شەقامی 100 مەتری، لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکان قەدەغە کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: هاتوچۆکردنی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر سنووردار کراوە.

هاتوچۆی هەولێڕ ئاماژە بەوەکرد، لە رۆژانی یەکشەممە بۆ پێنجشەممە هاتوچۆی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتری لە کاتژمێر 6ـی بەیانی بۆ 9ـی بەیانی  قەدەغە دەکرێت و دوای ئەوە هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت: ئەم قەدەغەکردنە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکە، لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.