لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، پرۆژەی هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان - سلێمانی واژۆ کرا و پرۆژەکە کێشەی کەمئاوی بۆ 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەم، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوەتی چارەسەر دەکات.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: ئەم پرۆژەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ تەرخانکردووە.
ساسان عەونی لەبارەی توانای دەستەبەرکردنی ئاو دەڵێت: پرۆژەکە لە توانای دایە لەرۆژێکدا چوارسەدو هەشتا هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دەستەبەر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.