بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلوولدا، زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. لەو ژمارەیە، نزیکەی 2600 منداڵ لە نەخۆشخانە داخڵ کراون و زیاتر لە 1500 حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەش تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماری کار و چالاکییەکانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری بۆ مانگی ئەیلوولی ڕابردوو بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە ماوەی 1ـی ئەیلوول تا 30ـی ئەیلوولی 2025، 16,379 منداڵی نەخۆش لە بەشەکانی ڕاوێژکاری و فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ئامارەکانی مانگی ئەیلوول:
• 2,598 منداڵ لە نەخۆشخانە داخڵ کراون.
• 1,594 حاڵەتی سکچوون، ڕشانەوە و وشکبوونەوە تۆمارکراوە.
• 185 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمارکراوە.
هەروەها لە بەشە پسپۆڕییەکانی دیکەشدا، 485 منداڵ لە بەشی تیشک و دەمار، 155 منداڵ لە بەشی بەدخۆراکی، 169 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراک و 113 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
لە هەمان ماوەدا، 17,411 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، 478 سۆنەر، 125 ئیکۆ و 29 نازور ئەنجامدراوە و 485 تیشک گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.