ئەلێکساندەر دۆبرینت وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئهمڕۆ شەممە رایگەیاند ، رێککەوتنێک لە نێوان بەرلین و تاڵیبان نزیکە بۆ رێکخستنی گەشتی دیپۆرتکردنەوەی هاووڵاتییانی ئەفغانیی لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سیاسەتی کۆچبەری ئەڵمانیا.
دۆبرینت لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی هەواڵی "پایۆنێر" رایگهیاند: گفتوگۆکان زۆر پێشکەوتوون، بۆیە دەتوانین وا دابنێین کە زۆر بە زوویی دەگەینە رێککەوتن.
وەزیری ناوخۆی ئهڵمانیا روونیشیکردەوە، "دەمانەوێت ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی گەڕاندنەوە بۆ ئهو هاووڵاتییانه ئەنجامبدەین كه نیشتهجێی وڵاتهكهمانن و مافی پهنابهرییان نیهه.
ئەم دیپۆرتکردنەوە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بەهۆی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە مانگی ئابی 2021، دەسەڵاتێک کە هێشتا ئەڵمانیا دانیی پێدا نانێت.
لەو کاتەوە بەرلین دوو جار دیپۆرتکردنەوەی سزادراوانی ئەفغانستانی ئەنجامداوە، لە مانگی تەمموزدا 81 حاڵەت و هاوینی ساڵی 2024 28 حاڵەت.
بڕیار وایه له داهاتوویهكی نزیكدا دیپۆرتکردنەوەی ئهفغانییهكان له ئهڵمانیا لە رێگەی نێوەندگیریی قەتەرەوە ئەنجام بدرێن.
جێی باسه ، لە مانگی ئەیلولی ئهمساڵدا وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ئهڵمانیا لهبارهی دیپۆرتكردنهوهی هاووڵاتییانی ئهفغانیی گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ تاڵیبان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.