ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دوای دەستەبەرکردنی رێککەوتنی ئاشتیی لە کەرتی غەززە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی کرد دانوستان لەسەر ئاشتی لە ئۆکرانیاشدا بکات.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: زێلینسکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "دەستخۆشیم لە دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ سەرکەوتنەکانی و ئەو رێککەوتنەی کە توانی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستی بهێنێت كه رێككهوتنی ئاشتتی غهززهیه کە سەرکەوتنێکی ناوازەیە لهم دۆخهدا بۆ ههموو جیهان."
زێلینسكی ئهوهشی نووسیووه، دۆناڵد ترهمپ ئەگەر بتوانێت شەڕێک لە ناوچەیەکدا بوەستێنێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانێت شەڕی دیکەش بوەستێنێت، لەوانەش جهنگی رووسیا- ئۆكراینا .
روونیشیکردەوە، دۆناڵد ترەمپمان لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەكانی وزەی وڵاتەکەمان ئاگادار کردووهتهوه، ئهوهش رۆژێک دوای بۆردومانێکی قورسی رووسیا کە هێلهكانی كارهبای سەدان هەزار ماڵی بڕی و منداڵێکیشی کوشت.
زێلیسنسکی هەروەها گوتی: لایەنی رووسی دەبێت ئیرادەی بەشداریکردنی دیپلۆماسی راستەقینەی هەبێت و ئەمەش لە رێگەی هێزەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.
جێی باسه، شاندێکی ئۆکراینا بە سەرۆکایەتی یولیا سڤیریدێنکۆ، سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرەو ئەمریکا دەڕوات و گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆ و هەروەها دۆسیەی وزە و بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا دهكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.