فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) ئهمڕۆ شەممە رایگەیاند کە سەردانی غەززەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی سەقامگیریی دوای جەنگ و جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن هێزەکانی ئەمریکا لە کەرتی غەززە جێگیر ناکات.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: براد کوپەر لە تۆڕی "ئێكس" نووسیویەتی کە تازە لە سەردانەکەی بۆ غەززە گەڕاوەتەوە، لەوێ باسی دامەزراندنی "ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی-سەربازی" کردووە بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری دوای شەڕ.
جێگیرکردنی سەرەتایی 200 سەربازی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل دەستیپێکردووە بۆ یارمەتیدانی چاودێریکردنی ئاگربەست لە غەززە، بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
ئهوهش هاتووه: له رۆژانی داهاتوودا سوپای ئەمریکا هەماهەنگی کارەکانی هێزێکی فرەنەتەوەیی دەکات کە لە غەززە جێگیرکراون، پێدەچێت هێزەکانی میسر، قەتەر، تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەخۆ بگرێت.
کوپەر راشیگهیاند: کوڕ و کچەکانی ئەمریکا بە جلوبەرگەوە وەڵامی بانگەوازی ئاشتیی دەدەنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ پشتیوانیی لە رێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی ئەمریکا لەم ساتەوەختە مێژووییەدا.
جەختیشی لەوە کردەوە، ئەم هەوڵە گەورەیە بەبێ جێگیرکردنی هێزی ئەمریکی لەسەر زەوی لە غەززە ئەنجام دەدرێت.
کوپەر لە سەرەتای مانگی ئابدا بۆ سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەستنیشانکرا کە فەرماندەیی سەربازی دهكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.