Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 09:50

وەرتێ.. ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشا و دواتر کەوتە لێواری ڕووبارێک 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە شارەدێی وەرتێ لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە و دواتر کەوتووەتە لێواری ڕووبارێکەوە. هاتوچۆ دەڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا لە شارەدێی وەرتێ.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ڤۆڵکسواگن جێتا) لە ڕێڕەوەکەی لایداوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و دواتر کەوتووەتە لێواری ڕووبارێکەوە.

هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، سێ کەس بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەک.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.