Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 20:55

تایبەت بە (كوردستان تیڤی).. وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دەرەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان تیڤی)، وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیای بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاشكرا كرد.

فەلاح موستەفا یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دەرەوە رایگەیاند: لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەركرد.

فەلاح موستەفا راشیگەیاند: دوای بڕیارەكە، هێڵی ئاسمانیی توركیا جەختی كردۆتەوە كە بەمزووانە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەست پێ دەكەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە.

لە میانەی كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی داوای كردبوو ئابڵووقەكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان داواكەی قبووڵ كردبوو و بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دابوو.

هەر لەمبارەیەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه"‌.

لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم هاتووە "ئه‌م بڕياره‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه‌ دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له‌ سنوورى سلێمانى ده‌بێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.