Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 08:47

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێ کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بۆ دەربڕی.

لای خۆیه‌وه‌، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتیش بازرگانی کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.