Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 06:37

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ دانيێل كرێبه‌ر باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.  

له‌ دیداره‌كه‌دا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .

لای خۆیه‌وه‌، باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون  .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.