کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق له تازه‌ترین ئاماریدا رایگەیاند، یەک ملیۆن کارتی دەنگدانی بەسەر دەنگدەرانی نوێ‌دا دابەشکردووه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقدا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه لەوەتەی دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردن .
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووه: "کۆمیسیۆن له رێگه‌ی ئۆفیسه‌كانی له پارێزگاكانی عێراقدا تا ئێستا یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتری ده‌نگدانی بەسەر دەنگدەرانی نوێ‌دا دابەش کردووە كه یه‌كه‌مجاریانه ده‌نگ ده‌ده‌ن."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ناوەندەکانی تۆمارکردن کە ژمارەیان (1079) ناوەندە پێشوازییەکی زۆری هاووڵاتییانیان بەخۆوە بینیوە بۆ وەرگرتنی کارتەکان."
عیماد جه‌میل گوتیشی :"کۆمیسیۆن رێکارەکانی وەرگرتنی کارتی ئاسان کردووە لە رێگەی ئامادەبوونی یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەگەڵ بەڵگەنامەکانی خێزانەکەی بۆ وەرگرتنه‌وه‌ی کارتەکە بە نوێنەرایەتی ئەوان."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: زۆرترین رێژەی دابەشکردن لەم پارێزگایانەدا تۆمار کراوە ، بەغدا و دهۆک 44٪ ، نەینەوا 35٪ و ئەنبار 34٪ بووه.
جێی باسه، بڕیار وایه 11-11-2025 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.