سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە گرینگیی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر-بەغدا بە گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن کردەوە.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له ديدارێکدا له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆکوه‌زيرانى پێشووترى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆکى هاوپه‌يمانيى نه‌سر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێرـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێرـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێک تێگه‌يشتن کرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شداريى هێز و لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.