Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:13

سەرۆکی حکوومەت 29 قوتابخانەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کرانەوەی 29 قوتابخانەی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیانرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابخانەیەکی لە شاری هەولێر کردەوە کە یەکێکە لە 25 باڵەخانەی قوتابخانە و 4 باخچەی حکوومیی نوێ لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بە فەرمی دەکرێنەوە.

ئەو قوتابخانەیەی ئەمڕۆ لە هەولێر لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە کرایەوە، قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی ئارامە کە لە پۆلی 1 تا پۆلی 9 لە خۆ دەگرێت و 17 هۆڵی خوێندنی هەیە و دەتوانێ 533 قوتابی وەربگرێت. هەروەها هۆڵی تایبەت بۆ تاقیگەی زانستی و تاقیگەی کۆمپیوتەر و تاقیگەی داهێنان و کافتریا و مەلەوانگە و ژووری شەترەنج و هۆڵی میوزیک و شێوەکاری و کتێبخانە و کافتریا و باخچە و گۆڕەپانی تۆپی پێی بۆ دابین کراوە.

سیستەمی پەروەردەی قوتابخانەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.