Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 09:45

زێڕ ژمارەی پیوانەیی تۆمار کرد و هەر بەرەو بەرز بوونەوەیە

نرخی دراو و زێر لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە سەرووی 4 هەزار دۆلار و ئەمەش بەراورد بە 2 مانگی رابردوو نزیکەی 700 دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تشرینی یەکەم نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 4036 دۆلار، هەروەها یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 819 هەزار دینارە، ئەمەش بەرز بوونەوەیەکی مێژوویە لە نرخی زێڕ و شارەزایان پێشبینی بەرز بوونەوەی زیاتری نرخی زێر دەکەن.

نزیک 2 مانگ پێش ئێستا لە ڕۆژی 11ـی ئابی 2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 3359 دۆلار بوو هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 21 بە 663 هەزار دینار بوو.

زێڕ بە شێوەیەکی گشتی رووی لە بەرز بوونەوەیە ئەمەش بە هۆکاری نزم بوونەوەی رێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکا، شەری نێوان رووسیا و ئۆکڕاینا و کڕینی بڕێکی زۆڕ زێڕ لە لایەن حکوومەتی چینەوەیە کە هەموو ئەمانە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر نرخی زێڕ داناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.