Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:12

تەقە لە ناوچەی عەربەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لەسەر شەقامی سەرەکیی ناحیەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەسڕێژ لە ناوچەی عەربەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.

جەوهەر ئاوەکەڵەیی، کارگێڕی لق لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆرەوە بەسەر شەقامی سەرەکیی بەردەم بارەگای ناوچەی عەربەتدا ڕۆیشتووە و تەقەی لە بارەگاکە کردووە و دوای ئەوەی لەلایەن پاسەوانانی بارەگای ناوچەوە وڵامی دراوەتەوە، ئۆتۆمبێلێکە شوێنەکەی جێهێشتووە.

جەوهەر ئاوەکەڵەیی گوتیشی هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە هاتوونەتە سەر خەت و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە هەوڵی دۆزینەوەی ئۆتۆمبێل و تەقەکەرەکە دەدرێت.

 ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد هیچ کەسێک لە ئەنجامی تەقەکردن لەو بارەگایەی پارتی بریندار نەبووە.

تەقە کردن لە بارەگای عەربەت پارتی دیموکراتی کوردستان چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە پارتی لە پارێزگای سلێمانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێ کرد و پلان و بەرنامەی لیستی 275ی پارتی بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیاندرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.