Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی رەوتی نیشتیمانیی کۆبووەوە و بە گرنگیەوە باسیان لە رێککەوتنی سێ لایەنەلەبارەی نەوتەوە کرد و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم رێککەوتنە ببێتە دەستپێکێک بۆ رێککەوتن لەسەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز.

ئەمڕۆ سێشەممە7ـی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ. لەمبارەیەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی ئەم دواییە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان درا و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم ڕێککەوتنە، ببێتە دەستپێکێک بۆ ڕێککەوتن لە سەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز .

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کاراکردنی سیستەمی بانکی و پڕۆژەی هەژماری من، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ ئەوەی لە بواری دابینکردنی کارەبا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی ڕووناکی و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هاوکاری حکوومەتی فیدراڵ بکات.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و هەردوولا هیواخواز بوون ببێتە سەرەتایەک بۆ قۆناخێکی نوێ لە لەیەکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.