Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

ژمارەیەک شەقام و کۆڵانی گەڕەکەکانی ناحیەی قەسرێ کۆنکرێت دەکرێن

کوردستان TV
100%

لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، ژمارەیەک شەقام و کۆڵانی ناحیەی قەسرێ، بە گوژمەی 37 ملیۆن دینار کۆنکرێت دەکرێن.

ڕۆژی سێشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لەسەر بودجەی شارەوانی، پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک شەقام و کۆڵانی ناحیەی قەسرێ لە سنووری سۆران دەستی پێ کرد و پڕۆسەکەش بەردەوامی دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاند: گوژمەی پڕۆژەکە زیاتر لە 37 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران دابین کراوە. پڕۆژەکە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک لە شەقام و کۆڵانی گەڕەکەکانی ناحیەی قەسرێ.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تیمێکی ئەندازەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، سەرپەرشتیی کارەکانی پڕۆژەکەیان کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی قەسرێ لێی سوودمەند دەبن و هاوکات کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ئاسانکاری بۆ دانیشتووانی ناحیەی قەسرێ دەبێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.