Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا: هیچ هاوبەشێک یەکەی زیادەی بۆ هەژمار ناکرێت و هیچ داشکاندنێکیش نافەوتێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات لە ڕوونکردنەوەیەکدا دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان کە هیچ هاوبەشێکی پرۆژەی ڕووناکی یەکەی زیادەی بۆ هەژمار ناکرێت و هیچ داشکاندنێکیش نافەوتێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پسوولەی نوێی کارەبا تایبەت بە پرۆژەی رووناکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا چۆنێتیی داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ سێ مانگی سەرەتای پڕۆژەی ڕووناکیی شیی کردووەتەوە و جەختی کردووەتەوە هیچ هاووڵاتییەک یەکەی زیادەی بۆ هەژمار نەکراوە.

 

دەقی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات

 

 ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە، کە لە پسوولەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی "قەرزی نوێ"، کاتێک لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕووناکی واسڵ دەکات و دەچێتە ئەو بەشەوە، لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە خانەی "پارەی داواکراو".

 خانەی "قەرزی کۆن"یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتی پێش پرۆژەی ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام "قەرزی نوێ" لەگەڵ بەهای خەرجی کۆدەکرێتەوە و دەبێت بە "کۆی پارەی نوێی داواکراو" کە هاووڵاتی دەبێت بیدات.

 سەبارەت بە داشکاندنەکانیش  بۆ ماوەی سێ مانگ بەبڕی جیاواز داشکاندن هەیە، هەموو هاوبەشێک (30) ڕۆژی سەرەتای پرۆژەی رووناکی (50٪) داشکاندنی  بۆ دەکرێت، واتە ئەگەر  هاووڵاتییەک ماوەی پسوولەکەی 45 ڕۆژ بێت، 18 ڕۆژی پرۆژەی ڕووناکی بێت، ماوەی 18 رۆژ داشکاندنی 50٪ ی بۆ دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو 12 ڕۆژی دیکە  چەند یەکەی سەرف کردووە بەهەمان شێوە ( 50٪) داشکاندنی بۆ دەکرێت 18 ڕۆژەکەی تر  بە رێژەی (25٪)داشکاندنی بۆ دەکرێت، بۆ داشکاندنی( 15٪)بە هەمان شێوەیە، واتە هیچ داشکاندێکی نافەوتێت.

بۆ زانیاریی هەموولایەک لە پسوولەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان (400) وەحدەی یەکەمی بە (72 دینار) ناکات، چونکە بەشێکی لە یەکەی سەرفکراوی بە نرخی کۆن بۆ ئەژماردەکرێت.

دووبارە دڵنیایی دەدەینەوە هاوڵاتیان کە  هیچ هاوبەشێکی کارەبا "یەکەی زیادە"ی بۆ هەژمارناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.

 

ئاکۆ حمەڕشید حمەامین

ل.فرۆشتنی ووزە

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای / رۆژهەڵات

7/10/2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.