سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگای تەکنەلۆژیای هایتێکسی کردەوە کە بە شداریی زیاتر لە 120 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە نیوەی کۆمپانیاکانی بەشدار لەم پێشانگایە کوردستانین.
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی تەکنەلۆژیای هایتێکسی لە هەولێر کردەوە و پێشانگاکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگای هایتێکس، بە بەشداریی 37 کۆمپانیای بیانی، 11 کۆمپانیای عێراقی و 74 کۆمپانیای ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کە تایبەتن بە بواری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد کراوەتەوە. بۆ ئەمساڵ 100 بیزنس داوایان پێشکەش کردبوو کە 20 بزنس هەڵبژێراون و بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی دارایی پێشبڕکێ دەکەن.
لە پێشانگای هایتێکسدا کۆمپانیاکان، نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان لە بواری تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد نمایش دەکەن و 40 پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیاش لەسەر ستەیجی پێشانگەکە وتار پێشکەش دەکەن. لە پەڕاوێزی پێشانگاکەشدا ژمارەیەک پانێل و سیمینار و گفتوگۆ لەبارەی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.