ژێنراڵێکی ئیسرائیلی دەڵێ وڵاتەکەی حەز ناکات شەڕی غەززە بەردەوام بێت لەبەر ئەوەی بەرەی شەڕی ئێران هەر وا کراوەیە و ئیسرائیل دەبێ هێزی خۆی بۆ شەڕی دووەم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بپارێزێت.
ژێنراڵ گیورا ئیلەند کە پێشتر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بووە بە رادیۆ ئێف ئێم 103ی تەلئەبیبی راگەیاند، ئەو ملیاران دۆلارەی ئێستا بۆ شەڕی غەززە تەرخانمان کردووە، بۆ شەڕی دووهەم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویست دەبن؛ هەر بۆیە دەبێ ئیسرائیل سەرچاوە سەربازی و دارایییەکانی خۆی بۆ شەڕی دووەم بپارێزێت.
ئەم ژێنراڵە کە یەکێک لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە، بەر لە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلیش بەردەوام جەختی دەکردەوە، ئیسرائیل دەبێ شەڕی غەززە تەواو بکات و بە گەڕانەوەی بارمتەکان، خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران ئامادە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.