Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:38

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشێكی فێنك و پایزە دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

لە سبەی سێشەممەوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشێكی فێنك و پایزە دەست پێ دەكات.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت "دوێنێ یەكشەممە و ئەمڕۆ دووشەممە یەکێک بوو لە گەرمترین رۆژەکانی ئەم مانگە، لە سبەی سێشەمەوە کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما 2 پلە دادەبەزن".

دەشڵێت "لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لە رۆژی هەینییەوە ڕێكەوتی 10/10/2025، بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشێکی تەواو پایزیی دەست پێ دەکات و پلەکانی گەرما بەراورد بە ماوەی ئێستا بەرێژەی 5 تا 7 پلە نزم دەبنەوە".

شارەزاكەی كەشناسی هەروەها دەڵێت "كاریگەری ئەم كەشوهەوا فێنك و پایزییە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.