سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند كە لەم هەفتەیەدا دەست بە نۆژەنكردنەوەی شەقامی فلكەی باز تاكو كۆلێژی جیهان دەكرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند "لەپێناو باشترکردنی ڕێگەوبان و ڕێکخستنەوەی شەقام، ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەکەینەوە کەوا ڕۆژی سێشەممە 7/10/2025، بەمەبەستی کاری نۆژەنکردنەوە، شەقامی 100 مەتری لە فلکەی باز تاوەکو یووتێرنی کۆلێژی جیهان وەکو قوناغی یەکەم دادەخات.
راشیگەیاند "لەو نێوەندەدا بە سوپاسەوە داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەکەین ئەو ماوەیە هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵمان و دەتوانن شەقامی 120 مەتری وەک جێگرەوە بەکار بهێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.