وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان پەیامێك بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان بڵاو دەكاتەوە و تێیدا جەخت دەكاتەوە كە وەك هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی مامۆستایان دەبن.
وەزارەتی پەروەردە لە پەیامەكەدا رایگەیاند "به بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی مامۆستایان كه ساڵانه له (5)ى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌م یاده پیرۆزه ده‌كرێته‌وه، له‌م رووه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان به دڵسۆزترین ده‌سته‌واژه‌ی رێز و سوپاس ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م مامۆستایانى كوردستان ده‌كه‌ین".
بڵاویشی كردەوە "مامۆستایان شوێنێكی به‌رزیان گرتووە له‌نێو نه‌خشه‌ڕێی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی و پلانی پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له وڵاته‌كه‌ماندا".
وەزارەتی پەروەردە جەختیشی كردەوە "به پێویستی ده‌زانین له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان بین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌دیهاتنی خواست و ئاواتیان.
وەزارەتی پەروەردە لە كۆتایی پەیامەكەدا هەر بە بۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.