ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌رپرسانی حكوومه‌تی هیندستان بڵاویانكرده‌وه، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ شەوی شەممە لە ناوچەی دارجیلینگ لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان بوومه‌له‌زره روویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هارش ڤی شرینگلا، ئەندامی پەرلەمانی هیندستان لە ڕێگەی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس"ه‌وه رایگەیاند: "بەپێی ئاماری به‌ر ده‌ست ئێستا زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە، تەواوی ناوچە شاخاوییه‌كان پچڕاون و رێگاکان وێران بوون".
لافاو و بوومه‌له‌رزه و رۆچوونی زه‌وی لە باشووری ئاسیا لە وەرزی بارانباریندا، لە نێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا دیارده‌یه‌كی باون، بەڵام شارەزایان پێیان وایە گۆڕانی کەشوهەوا تووندی ئەم دیاردانەی زیاتر كردووه.
وەرزی ئێستا شایەتی زیادبوونی بەرچاوی بارانبارینی بەخۆیەوە بینیوە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەم ماوەیەدا روودەدات، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆری قوربانی و زیانێکی بەرچاوی لە چەند وڵاتێک‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، لەنێویاندا هیندستان و پاکستان.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌ممه، نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، خەمی قووڵی خۆی بە گیان لەدەستدانی هاونیشتیمانیانیی ده‌ربڕی، بەهۆی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی دارجیلینگ دەربڕی، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە بخاتەڕوو.
مودی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد و بەڵێنیدا حکوومەتی نیودەلهی هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکات بؤ قوربانيانى رووداوه‌كه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.