Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 02:13

قاهیرە میوانداری دانوستانکاران دەکات بۆ تاوتوێکردنی پلانی ترەمپ بۆ دۆخی غه‌ززه‌

کوردستان TV
100%

قاهیرە ئه‌مڕۆ یەکشەممە میوانداری دانوستانکارانی ئیسرائیل و حەماس دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئازادکردنی بارمتەکانی دەستبەسەرکراو لە غەزە و دیلەکانی فەلەستینیی کە لەلایەن ئیسرائیله‌وه‌ دەستبەسەرکراون، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززه‌.

 

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5تشرینی یه‌كه‌م، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جارێد کوشنەر زاوای ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف نوێنەرەکەی ئه‌مرۆ دەگەنە میسر بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وه‌ له‌لایه‌ن حه‌ماس دەستبەسەر كراون.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسیانە دوای دوو رۆژ دێت لە راگەیاندنی ئامادەیی حەماس بۆ ئازادکردنی دیله‌كان لە چوارچێوەی پێشنیازی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە کە خەریکە دەچێتە ساڵی سێیەمەوە.

لاى خۆیه‌وه‌، نەتانیاهۆ رۆژی شەممە رایگەیاند کە داوای لە شاندی دانوستانکارەکەی کردووە بەرەو قاهیرە بڕۆن کە نێوەندگیری ئەو پرسە دەکەن، بۆ کۆتاییهێنان بە وردەکارییە تەکنیکییەکان.

کەناڵی هەواڵی ئەلقاهیرەی نزیك له‌ حكوومه‌تی میسر ​​بڵاویکردەوە، حەماس و ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یەکشەممە و به‌یانی دووشەممە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە قاهیرە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی مەرجەکانی زەمینیی بۆ ئاڵوگۆڕی سەرجەم دەستگیرکراوەکان و زیندانییەکان بەپێی پێشنیارەکەی ترەمپ رێکبخەن.

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممە هۆشداریی دا لە جێبەجێکردنی پلانەکەی کە تەحەمولى هیچ دواکەوتنێک ناکات لە جێبەجێکردنی پلانەکەیدا و داوای ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانى كرد لە ماوەی 72 کاتژمێردا, به‌ مه‌رجی كشانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ و هه‌ڵگرتنی ده‌ستبه‌جێی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر خه‌ڵكی غه‌ززه‌.

دۆناڵد تره‌مپ زیاتر گوتی، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی رێککەوتنی حەماس دەستبەجێ ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان دەست پێدەکات، ئێمەش زەمینە بۆ قۆناغی داهاتووی کشانەوەکە دەڕەخسێنین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.