Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 03:23

توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین چارەسەری بایۆلۆجییان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی داری قەیسی دۆزییەوە

کوردستان TV
100%

توێژەرانی زانکۆی سەڵاحەدین لە توێژینەوەیەکدا، چارەسەری بایۆلۆجییان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی داری قەیسی دۆزییەوە و توێژینەوەکەیان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا بە بەشداریی 62 وڵات میدالیای زیو و پلەی دووەمی لە پسپۆڕیی کشتوکاڵ بەدەست هێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەم، سامان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین، بە "کوردستان تیڤی"ی ڕایگەیاند: "توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین لە ڕێگەی توێژینەوەیەکەوە چارەسەری بایۆلۆجییان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی داری قەیسی دۆزییەوە".

 

مامۆستایان د. تاڤگە سلێمان رەشید، محەمەد جەمال، محەمەد زرار و د.مەجید حەسەن، لە زانکۆی سەلاحەدین - کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - بەشی پاراستنی ڕوەک بە نووسینی توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان لە ووڵاتی کەنەدا لە ژێر ناوی ( The 10th International Invention  Innovation Competition in Canada, iCAN 2025) کرد. لەژیر ناونیشانی  ( Innovation Biocontrol Invention for Canker Management)  

و لە کۆی 62 وڵات توانیان میدالیای زیو و پلەی دووەم لە پسپۆڕیی کشتوکاڵ بەدەست بهێنێنن.

توێژینەوەکە لەبارەی چارەسەری بایۆلۆجی بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی داری قەیسی لە عێراق بوو و چارەسەری دۆزرایەوە.

ئەم توێژینەوەیە ستراتیژییەکی نوێی بایۆلۆجیی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی شێرپەنجەی دار دەستنیشان کرد کە بەهۆی کەڕووی Cytospora leucostoma  دروست دەبێت و زیانی گەورەی ئابووریی هەیە.

توێژەران سوودیان لە سێ جۆری وردەزیندەوەری سوودبەخش (دوو بەکتریا و یەک کەڕوو) و گیراوەی دارتووجە (Thuja) وەرگرت.

تاقیکردنەوە تاقیگەیی و مەیدانییەکان لە باخەکانی گوێڕی نزیک هەولێر دەرکەوت، تێکەڵەی ئەم وردەزیندەوەرانە توانای 100٪‏ رێگری لە گەشەی کەڕووەکە دەکەن.

سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە، لە تاقیکردنەوە مەیدانییەکاندا، ئەو دارە تووشبووانەی بەم تێکەڵە بایۆلۆجییە چارەسەر کران، برینەکانیان بە رێژەی 100٪‏ چاک بوونەوە.

ئەم ئەنجامە دەیسەلمێنێت کە کۆنترۆڵی بایۆلۆجی چارەسەرێکی ژینگەدۆست و بەردەوامە و جێگرەوەیەکی کاریگەرە بۆ قڕکەرە کیمیاییە زیانبەخشەکان لە پاراستنی دارستان و باخەکاندا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.