Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 08:37

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرە نوێیەکان دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەست و هەروەها دوو مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکات. وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، شایستە داراییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا وادەی دابەشکردنی مووچەی چەند توێژێکی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ڕۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەم، مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

هاوکات، مووچەی مانگەکانی تەمووز و کانوونی دووەمی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت، کە لەدوای 1-7-2024ـەوە بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون.

وەزارەتی دارایی ڕوونیکردووەتەوە، شایستە داراییەکانی ئەم توێژانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.